کوردستانی
خاوەنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە خاوەنی پرۆژەی زێڕین لە شاری هەولێر بە چەند هۆکارێک دەستگیرکرا، یەکێک لەو هۆکارانە ئەوەیە کە خاوەنی پرۆژەکە لەکاتی لافاوەکەی دوێنی کە بەهۆی باران بارینەوە روویدا هاوکاری هاوڵاتییانی نەکردووە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 لەسەر سكاڵای پارێزگاری هەولێر و بە فەرمانی دادوەر خاوەنی پرۆژەی زێڕین لە شاری هەولێر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان یەکێک لەو هۆکارانە ئەوەیە کە خاوەنی پرۆژەکە لەکاتی لافاوەکەی دوێنی هاوكاری هاوڵاتییانی پرۆژەکەی نەکردووە، هەروەها هۆکاری دووەمیش بەهۆی پڕکردنەوەی رێڕەوی سروشتی ئاوەیە کە بووەتە هۆی زیادبوونی لافاوەکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021 بەهۆی باران بارینەوە لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروستبوو زۆرتریش زیانیش بەر بەشێک لە هاوڵاتییانی هەولێر کەوت.
س،ر

بیروڕا