کوردستانی

دووبارە خاوەن نانەواخانەکان و سەمونخانەکان گردبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووبارە خاوەن نانەواخانەکان و سەمونخانەکان گردبوونەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021 دووبارە خاوەن نانەواخانەکان و سەمونخانەکانی شاری سلێمانی لەبەردەم قایمقامییەتی سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایان ئەنجامدا دژی گرانبوونی نرخی ئارد.

باوان عوسمان، خاوەنی نانەواخانە بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆکاری ناڕەزایەتی ئێمە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئارد دەگەڕێتەوە، چونکە ئەگەر نرخی ئارد بەو شێوەیە بێت دەبێتە زیان بۆ ئێمە، چەند جارێکی دیکەش بەڵێنیان داوە نرخی ئارد دابەزێنن، بەڵام بەڵێنەکەیان جێبەجێ نەکردووە".

ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا نرخی یەک فەردە ئارد 38 بۆ 39 هەزار دینارە، ئەگەر نرخی ئارد دانەبەزێت یان شەش نان نەکرێت بە هەزار دینار ئەوە ئەگەری هەیە سەرجەم نانەواخانەکان دابخرێن".

خاوەنی ئەو نانەخاوانەیەش وتی "ئێمە دەمانەوێت شەش نانی جوان بدەین بە خەڵک نەک هەشت نان بێت و لایەکی سوتابێت، قایمقامییەت داواکامان قبوڵ ناکات و نرخی ئاردیش دانابەزێنێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan