کوردستانی

دابەشکردنی مووچە دواکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابەشکردنی مووچە دواکەوت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیاربوو ئەمڕۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە دابەش بکرێت، بەڵام دابەشکردنی مووچەی ئەم دوو شوێنە دواکەوت بۆ سبەینێ.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021 لە پارێزگای هەولێر کرایە پشووی فەرمی خشتەی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری تیادا کرا".

ئاماژەی بەوەشکرد "دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە دەکەوێتە سبەینێ دووشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2021".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan