کوردستانی
کەسێک بە بڕی 180 ملیۆن دیناری ساختەی عیراقییەوە دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند بە تۆمەتی ساختەکردنی پارەی عیراقی کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنابووی.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە " بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی (281) لە یاسای سزادانی عیراقی بە مەبەستی رێگریکردن لە هەموو کارێکی ساختەکاری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، هێزەکانمان توانیان لە رۆژی 23ی تشرینی یەکەمی 2021 کەسێک دەستگیر بکەن بەناوی ( أ . ع . م )، لەدایکبووی ساڵی 1989و پیشەی کاسبە، هەروەها توانیان دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری ( لاندکروز- پیکاب)".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "ئەو تۆمەتبارە بڕی 180 ملیۆن دیناری عیراقی لە جۆری 50 هەزار و 25 هەزاری لە دەرەوەی هەرێم هێنابوی بەمەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی شاری سلێمانیدا، هەروەها تۆمەتبارەکە رووبەڕووی یاسا کرایەوە".
س،ر

بیروڕا