کوردستانی

بڕیاری نوێ لە بەرژەوەندیی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ لە بەرژەوەندیی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی درا
مەودا میدیا-

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە بەرپرسیاریەتی راناکەین و چارەسەری گرفتی ئەو خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکەین، هەروەها سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان وتی ئەو 58 خوێندکارەی نمرەکانیان لە سەروو 99 بوو لە کۆلیژییە پزیشکییەکان وەرگیران.

د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەرکەسێک بەردەوام بێت لە چەواشەکاری و ئەوە کە دەڵێت لە دەسەڵاتی وەزیردا بووە وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەیدەینە دادگا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە بەرپرسیاریەتی راناکەین و چارەسەری گرفتی ئەو خوێندکارانە دەکەین کە هاوشێوەی نمرەکانیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیروان، بەڵام چارەسەرکردنی گرفتەکە کاتی دەوێت".

هاوکات عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەو 58 خوێندکارەی نمرەکانیان لە سەروو 99 بوو لە کۆلیژییە پزیشکییەکان وەرگیران، هەروەها ئەو نمرانەی خوار ئەوانن بەپێی ریزبەندی وەردەگیرین لە زانکۆ و پەیمانگەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان لە 45% کەمکراوەتەوە، هەروەها لە 24 کاتژمێری داهاتووش وەزارەتی خوێندنی باڵا بەردەوام دەبێت لە زیادکردنی پلانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو خوێندکارانە".

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا دڵنیایی دا وتی "هەموو خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 50 تا 100 مافیان ناخورێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan