کوردستانی

"هەر بڕیارێک لە سەر ئاستی پارێزگای ھەولێر دەربچێت ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"هەر بڕیارێک لە سەر ئاستی پارێزگای ھەولێر دەربچێت ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە"
مەودا میدیا-

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت هەر بڕیارێک لە سەر ئاستی پارێزگای ھەولێر دەربچێت ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد ناکرێت بەبێ هۆکار پشوو رابگەیەندرێت.

لە روونکردنەوەکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە (سۆران، مێرگە سۆر، چۆمان، رەواندز) دەگرێتەوە هاتووە "ئاگاداری دەزگا فەرمی و نافەرمیەکان و هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە دوای بریاری بە ئیدارەبوونی سۆران هەر بڕیارێک لە سەر ئاستی پارێزگای ھەولێر دەربچێت ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "سوپاس بۆخوا هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەدا لە سنووری ئیدارەکەمان، ناکرێت بەبێ هۆکار پشوو رابگەیەنرێت، بریاری پشوو بۆ ناوەندی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری لە ئەنجامی ئەوە بوو دوێنێ شەممە بەهۆی لافاو کە لە راگەیاندراوەکەیان ئاماژەیان پێدابوو بە هۆی داخرانی رێگە و بە مەبەستی خاوێنکردنەوەی رێگە و شۆستەکان بوو کە گرفتی بۆ هاتوچۆ دروستکردوە، هەر بریارێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەربچێت هەر چوار قەزای ئیدارە دەگرێتەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan