کوردستانی

ئومێد بەرۆشکی بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی زەركا لە دهۆك گواسترایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئومێد بەرۆشکی بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی زەركا لە دهۆك گواسترایەوە
مەودا میدیا-

پارێزەری چالاکوانەکانی بادینان ئاشکرایکرد شەوی رابردوو ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنووس گواستراوەتەوە بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی زەركا لە دهۆك.

بەشدار حەسەن پارێزەری چالاكوانەكانی بادینان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە "شەوی رابردوو ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنووس گواستراوەتەوە بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی زەركا لە دهۆك".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئومێد بەرۆشكی رۆژنامەنووس چەند دۆسێیەكی لە دژ تۆمار كرابوو و تێیاندا سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە و بۆ تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەی گواستراوەتەوە بۆ دهۆك".

رۆژی سێشەممە سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021 دواین دانیشتنی دادگایی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی بەڕێوەچوو، لە دادگایکردنەکەدا بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی درا، بەڵام  ئومێد بەرۆشکی بە تۆمەتی تەشهیرکردن سزای دوو ساڵی دیکەی لە دادگای دهۆک لەسەرە، بۆیە لە زینداندا مایەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan