تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی لالەنگی

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی لالەنگی
مەودا میدیا-

جوانییەکانی پاییز وەسف ناکرێت، بەڵام لە پاییزدا جگه لە جوانی و دڵڕفێنی سروشت کۆمەڵێک میوە پێدەگەن کە هەر کامیان کۆمەڵێک سوودیان بۆ لەش هەیە، لالەنگی یەکێک لەم میوە بەتام و بەسوودانەیە. 

گرنگترین سوودەکانی لالەنگی:

1- کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەش
لالەنگی بە هۆی ئەوەی رادەیەکی یەکجار زۆر لە ڤیتامین A لە پێکهاتەکەیدا بوونی هەیە، خۆراکێکی زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی گرژی ئەندامە جۆربەجۆرەکانی لەش, پاشان پێکهاتەی ئەم میوەیە ڤیتامین Cـشی تیدایە کە ئەنتی ئۆکسیدەنت بەرهەم ئەهێنێت, ئەنتی ئۆکسیدەنتەکان ئەگەری تووشبوون به نەخۆشی کەم ئەکەنەوە.

2- کەمکرنەوەی مەترسی تووشبوون به شێرپەنجە
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە ئەم میوەیە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێشگری کردن لە شێرپەنجە، ئەم میوەیه بریتییه لە رێژەیەکی بەرچاو لە پێکهاتەکانی "فیتۆ" کە تایبەیمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە، هەروەها ئەو ئەنتی ئۆکسیدەنتانەی کە لە لالەنگیدا بوونیان هەیه ئیزن نادەن دابەشبوونی خانەکانی لەش تووشی ئاڵۆزی بێت. 

3- بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش
سیستەمی بەرگریی لەش ئەگەرچی به دژی نەخۆشییه جۆربەجۆرەکان ئیش ئەکات, بەڵام هەندێک جار خۆی تووشی گرفت ئەبێت، ئەو "بیۆفلاونۆئید"ـانەی کە لە پێکهاتەی لالەنگی و هاوشێوەکانیدا بوونیان هەیە بۆ نموونه پرتەقاڵ، ئەم سیستەمە بەهێز ئەکەن. 

4- ئێسکەکان بەهێز ئەکات
پیری و هەندێک لە نەخۆشییەکان دەبنه هۆی لاواز بوون و شکانی ئێسک، لالەنەگی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ دوو مادەی مانیزیۆم و کالیسیۆم کە رۆڵێکی گرنگ لە تەندروستی ئێسکدا ئەبینن. 

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب