کوردستانی
ئەنجامی ی گۆڕانکارییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکانی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی گۆڕانکارییەکانی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگەکانی بڵاوکردەوە.
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "توانای زانکۆکان بەو جۆرە بووە کە ئەنجامەکان راگەیاندراوە، بەڵام کە بابەتەکە بووەتە رای گشتی و ئەنجامەکان نارەزایەتی لێکەوتووەتەوە بۆیە داوا لە زانکۆکان کراوە کە هەمان پلانی پار جبەجێبکرێت".
باسی لەوەشکرد "بەشێکی گرفتەکانیش بەدەر لە پلانی زانکۆکان، بەشێکی دیکەی گرفتەکان بۆ بەرزبوونەوەی نمرە و شێوازی پڕکردنەوەی فۆرمەکان لەلایەن خوێندکارانەوە دەگەڕێتەوە".
بیروڕا



