ئابووری

گۆڕانکاریی لە بەهای دۆلار چی لە نرخی زێڕ دەکات؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


گۆڕانکاریی لە بەهای دۆلار چی لە نرخی زێڕ دەکات؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

 وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی زێڕ هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد لەئێستادا خواست لەسەر کڕینی زێڕ کەمبووەتەوە بەهۆی ئەوەی مووچە لەکاتی خۆی نادرێت.

هەندرێن عەبدولڕەحمان، وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆتا نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2021 نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 425 هەزار دینارە، هەروەها  نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 399 هەزار دینارە و یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 374 هەزار دینارە و عەیارە 18ش بە 320 هەزار دینارە".

سەبارەت بەوەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یان بەهای دۆلار کامیان کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی زێڕ هەیە وتی "زیاتر گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار کاریگەری رستەوخۆی لەسەر نرخی زێڕ هەیە، چونکە بچوکترین گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ دروست دەکات".

 وتەبێژی سەندیکای زەڕەنگەرانی هەولێر وتیشی "لەئێستادا خواست لەسەر کڕینی زێڕ کەمبووەتەوە بەهۆی ئەوەی مووچە لەکاتی خۆی نادرێت، هەروەها پرۆسەی هاوسەرگیریش کەمبووەتەوە، بەڵام ئەگەر حکومەتی نوێی عیراق دابمەزرێت و پارەی زیاتر بێتە بازاڕەوە ئەوا خواست لەسەر کڕێنی زیڕ زیاتر دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد