کوردستانی
خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی گۆڕانکاری بەسەردا هات، ئاماژە بەوەشدەکات کرێی موەلیدە بۆ مانگی 10 له نێوان چوار هه‌زار بۆ پێنج هه‌زار و (500) دینار دیاریکراوە.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 2ی تشرینی دووەمی 2021 لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی (10.2021) له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كه، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتییان له مانگی رابردوودا له نێوان (90) بۆ (120) سه‌عاتدا بوه و هه‌ر سه‌عاتێك به (46) چل و شه‌ش دینار و (16) فلس دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان چوار هه‌زار بۆ پینج هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت، له كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختكراوه‌ته‌وه، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دو فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دوو فیده‌ركه نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.
هاوكات، سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتییان له مانگی (2021.11) به جۆرێكه كه له‌نێوان کاتژمێر (12) نیوه‌ڕۆ تا یه‌كی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتییان".
وتی "له‌خشته نوێكه‌ی دابینكردنی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پێویسته به‌یانیان له کاتژمێر (6:30) بۆ کاتژمێر هه‌شت كاره‌با بۆ هاوڵاتییان دابینبكه‌ن، به‌ڵام له رۆژانی هه‌ینی و پشووه فه‌رمییه‌كاندا له‌بری به‌یانیان کاتژمێر (10) كار به‌موه‌لیده ده‌كه‌ن".
س،ر

بیروڕا