کوردستانی
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بڕیارماندا بە بایکۆتکردن و بەشداریی نەکردن لەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە سبەینێ چوار شەممە سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجامی بدات.
ئەمڕۆ سێشەممە دووی تشرینی دووەمی 2021 فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان ناکەن و دەشڵێن "سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ئاستی کێشە و داواکاریی خەڵکی کوردستاندا نییە، کارێکیان کردووە کە پەرلەمان نەتوانێت بە ئەرکی راستەقینەی خۆی هەڵسێت".
دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بڕیارماندا بە بایکۆتکردن و بەشداریی نەکردن لەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیارە سبەینێ چوار شەممە (2021/11/4) سەرۆکایەتیی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان ئەنجامی بدات لەبەر ئەم هۆکارانە :
یەکەم: سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە ئاستی کێشە و داواکاریی خەڵکی کوردستاندا نییە، کارێکیان کردووە کە پەرلەمان نەتوانێت بە ئەرکی راستەقینەی خۆی هەڵسێت !
دووەم: ئێمە پێمانوایە پرسی گەندەڵیی و تاڵانکاریی "رێکخراو"ـی سامانی گشتیی، کۆچی بەلێشاوی خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات کە خەریکە دەبێتە کارەسات، بێکاری و هەڵکشانی رێژەی هەژاریی و برسێتیی، مافی خوراوی فەرمانبەران و خەمی ئەو دەیان هەزار دەرچووەی زانکۆ و پەیمانگەکان لەپێشترن تا قسە و کۆبوونەوەی جدی لەسەر بکرێت .
سێهەم: وەڵامی یاداشتی 54 پەرلەمانتاریان نەداوەتەوە تایبەت بە لێپرسینەوە و هەڵوێست وەرگرتن دژ بەو ئاستە نزمە لە بێڕێزی و مامەڵەی پەرلەمانتارێکی دەسەڵات کە بە پەرلەمانتاران و زۆرینەی خەڵکی کوردستان کردی .
لە کۆتاییدا رایدەگەیەنین، ئەوەی دەسەڵات و سەرۆکایەتی پەرلەمان دەیکەن، تەنها کات کوشتن و هەوڵدانە بۆ داپۆشینی ئەو فەشەلە گەورەیەی کە دەسەڵات تووشی بووە .
فراکسیۆنی کۆمەڵ
لە پەرلەمانی کوردستان
2 ی 11 ی 2021
هەولێر
بیروڕا