کوردستانی

قەرەبووی مادی ئەم هاوڵاتییانە دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرەبووی مادی ئەم هاوڵاتییانە دەکرێتەوە
مەودا میدیا-

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێوە قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى ئەو لافاوەى بەشێکی شاری هەولێری گرتەوە لە چەندرۆژی رابردوودا دەستپێدەکات.
  
ئەمڕۆ سێشەممە دووی تشرینی دووەمی 2021 ئومێد خۆشناو, پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی  رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەهۆى لافاوەکەوە 561 خانوو زیانیان بەرکەوتووە، لە سبەینێوە خاوەنەکانیان قەرەبوو دەکرێنەوە".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "بەدادپەروەرى قەرەبووى زیان لێکەوتووان دەکەنەوە، ئەوانەى زیانى زۆریان بەرکەوتووە قەرەبووى کەم ناکرێنەوە".  
  
لێدوانەکەی پارێزگاری هەولێر لەدوای ئەوە هات ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لەگەڵ ناردنی 200 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان، سێ ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر بنێرێت.    

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan