کوردستانی

تەرمی پیاوێک گەیەنرایە نەخۆشخانە کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی پیاوێک گەیەنرایە نەخۆشخانە کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی کەسێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە.  
  
ئەمڕۆ سێشەممە دووی تشرینی دووەم هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مەودا میدیا کەوتووە هاتووە "کەمێک پێش ئێستا تەرمێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ".  
  
ئەوەشی خستووتەڕوو "تەرمەکە پیاوێکی تەمەن 40 ساڵە و ئاسەواری فیشەک بەجەستەیەوەیە، دوای رێکاری یاسای تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan