کوردستانی
مەترسییەکی گەورە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین بازیانی
چەند هێرشێکی یەک لە دوای یەکی ئەم دواییەی چەکدارانی داعش دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردەوە کە ئێستا زیاتر لە هەزار چەکداری داعش لەو ناوچانەدا هەن کە بۆشایی ئەمنییان تێدا دروستبووە، لەو بارەیەشەوە بەرپرسێکی پێشمەرگە مەترسییەک ئاشکرادەکات و دەڵێت "زانیاریمان هەیە ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لە وڵاتانەوە هاتوونەتە ناو خاکی عیراقەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە دووی تشرینی دووەمی 2021 سەبارەت بە هێرشاکانی ئەم دواییەی داعش و ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە بوونی زیاتر لە هەزار چەکداری داعش دەکات لەو ناوچانەیی بۆشایی ئەمنییان تێدایە، لیوا مەردان چاوشین، بەرپرسی پێشمەرگە لە میحوەری کفری بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامارێکی وردمان لە بەردەستدا نییە، بەڵام هێرشەکانی داعش دەریدەخەن کە ژمارەیان زۆرە و مونەزەم و رێکخراون، زانیاریمان هەیە کە لەم دواییەدا ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش لە وڵاتانەوە هاتوونەتە ناو خاکی عیراقەوە و ئەمەش مەترسییەکان زیاتر دەکەن لەسەر ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدا دروستبووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە هەرچی زووە ئەو لیوا هاوبەشانەی باسی لێوەدەکرێت پێکبهێندرێت بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ئەو ناوچانەی کە بۆشایی ئەمنییان تێدا دروستبووە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق، کە پانتاییەکی زۆرە و داعش بە ئاسانی سوودی لێ وەردەگرێت بۆ هێرشکردن".
باسی لەوەشکرد "ئێمە نامانەوێت داعش بکەینە دێوەزمە، بەڵام مەترسییەکانیش جدین و نابێت پشتگوێ بخرێن، چونکە لە ئێستادا داعش لە هەموو شوێنێکە و لە هیچ شوێنێکیش نییە، پێشتر کاتێک لە دژی داعش شەرمان دەکرد سەنگەرەکانمان بەرانبەر یەکتربووە دیاربوون و لێمان دەدان و دەمانزانی کەی هێرش دەکەن، بەڵام لە ئێستادا دیارنییە کەی و لە کوێ هێرش دەکەن".
ر. ب