کوردستانی
کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار چوار کەس برینداربووەن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سەر رێگەی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار چوار کەس برینداربووەن.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند "ئەم شەو لە گردەگۆزینەی سەربە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب و تراکتۆرێک پێکیاندادا، رووداوەکە لە کاژمێر 6:20 خولەک روویداوە، لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان منداڵە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەست بەجێ بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە".
لەم چەند ساڵەدا زۆرترین مردن لە هەرێمی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوەیە و شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.

ر. ر
بیروڕا