کوردستانی

23 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


23 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 722 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 23 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ سێشەممە دووی تشرینی دووەمی2021 وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 722 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 23 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، هەزار و 28 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan