کوردستانی

بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کارەبای ئەم شارە دەبڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کارەبای ئەم شارە دەبڕدرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ماوەی 12 کاتژمێر لە رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بێ کارەبا دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لە چوارچێوەی پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی کارەبای 132 کەی ڤیی سۆران - شەقڵاوە،  رێڕەوی 5 تاوەری هێڵەکە لە چیای کۆڕەک دەگوازرێتەوە و تێلەکانی کارەبای بۆ دادەنرێت و لە کاتژمێر 6:00 بەیانی تا 6:00 ئێوارە رۆژانی چوارشەم و پێنجشەم بۆ ماوەی 12  کاتژمێر دەڤەری سۆران بێ کارەبا دەبێت". 

ئەوەشی خستووتەڕوو "بە تەواوکردنی پرۆژەکە، توانای گواستنەوەی کارەبا بۆ دەڤەری سۆران بەرز دەبێتەوە و گرفتی نزمی ڤۆڵتیە چارەسەر دەبێت".

ر. ر
Qaiwan
Qaiwan