کوردستانی
كاوە مەحمود بە سكرتێری حزبی شیوعیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای كۆتاییهاتنی كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە سەركردایەتیی نوێی حزبەكە لە یەكەم كۆبوونەوەیدا كاوە مەحمود-ی وەك سكرتێر هەڵبژاردەوە.
دوای كۆتاییهاتنی كۆنگرەی حەوتەمی حزبی شیوعیی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە سەركردایەتیی نوێی حزبەكە لە یەكەم كۆبوونەوەیدا كاوە مەحمود-ی وەك سكرتێر هەڵبژاردەوە.
حزبی شیوعیی كوردستان رۆژانی 27 تا 30ی تشرینی یەكەمی 2021 كۆنگرەی حەوتەمی خۆی لە شاری هەولێر بەست و بە هەڵبژاردنی ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی (سەركردایەتی)ی حزبەكە كۆتاییهات، دوابەداوی کۆنگرەش دکتۆر کاوە مەحمود بە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە.
بەپێ زانیارییەکانی مەودا میدیا هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا شێخ سدیق وەك جێگری سكرتێر هەڵبژێردرا و هەریەکە لە ئەبو کاروان، هەندرێن ئەحمەد، بەرەڤان ئامێدی، نعمەت مەعروف و هاژە سلێمان بە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دیاریکران.
حزبی شیوعیی كوردستان لە ساڵی 1993 راگەیەندرا، پاش گۆڕینی رێكخراوی هەرێمی كوردستانی حزبی شیوعیی عیراق بۆ حزبێكی سەربەخۆ و تائێستا حەوت كۆنگرەی بەستووە.
ر. ر
ر. ر