تەندروستی

نەخۆشیی بێرگەر هەرەشەیەکی ترسناک لەسەر پیاوان

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشیی بێرگەر هەرەشەیەکی ترسناک لەسەر پیاوان
مەودا میدیا-

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن باس لە مەترسییەکانی نەخۆشی (بێرگەر) دەکات و دەڵێت "نەخۆشییەکی مەترسیدارە کە زیاتر تووشی پیاوان دەبێت، وە زۆرترین هۆکاری تووشبوون پێی جگەرە کێشانە".

جیڤارا حەمە رشید، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن بەم شێوەیە پێناسەی نەخۆشی بێرگەر و مەترسییەکانی دەکات و دەڵێت "بریتییە لە تەسکبوونەوە و گیرانی خوێنبەرەکانی پەلەکانی قاچ و دەست، بە تێپەربوونی کات ئەو خوێنبەرانە زیاتر تەسک دەبنەوە و دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی بڕی خوێنی پێویست بۆ ئەو شانە و خانانەی پەلەکان و ئازارێکی توندیان تێدا دروست دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی بێرگەر بریتییە لە:

- هەستکردن بە سڕبوون و ئازار و ئاوسان و ساردی پەلەکان.

-کرژبوونی ماسولکەکانی قاچ و ران لەکاتی رۆیشتندا.

-گۆڕانی رەنگی پێست لەسەر ئەو شوێنەی کە خوێنبەرەکە تەسک بوەتەوە.

-دروستبوونی برین و هەوکردن بەتایبەتی لە قاچدا.

-پێویستە دەست بەجێ واز لە جگەرە کێشان بهێنیت بۆ ئەوەی تووشی گەنگرین یان بڕینەوەی قاچ نەبیت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب