تەندروستی

سوودەکانی خواردنی پرتەقاڵ لە سەرمادا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودەکانی خواردنی پرتەقاڵ لە سەرمادا
مەودا میدیا-

پرتەقاڵ یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر ڤیتامنین، بە گشتیی پرتەقاڵ لە وەرزی سەرمادا زیاتر دەخورێت و لەشی مرۆڤ لە زۆر نەخۆشی دەپارێزێت بەتایبەت ئەنفلۆنزا.

سوودەکانی خواردنی پرتەقاڵ لە وەرزی پایز و زستاندا:

1-پرتەقاڵ رێژەی لە %85 ئاوە، هاوکات بڕێکی باشیش پێکهاتەی ریشاڵی و کاربۆهێدرات و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ لەش سوودێکی زۆری هەیە.

2-بەهۆی زۆری پێکهاتەی ڤیتامین سییەوە بەرگری لەش بەهێزدەکات دژی نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.

3-پرتەقاڵ تەندروستیی جگەر دەپارێزێت و چالاکی دەکات.

4-یارمەتیدەرە بۆ لەش تا ئاسانتر ئاسن و خۆراکە بەسوودەکان هەڵبمژێت، هەربۆیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی کەمی ئاسنیان هەیە گرنگە و رێگەنادات تووشی ئەنیمیا ببن.

5-پرتەقاڵ سوڕی خوێن چالاک دەکات لە لەش و دڵدا، بەهۆی زۆری رێژەی ڤیتامین و کانزاوە لە لەشدا.

6-باشترین میوەیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە گەدە تێردەکات بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر مادەی ریشاڵی.

7-پرتەقاڵ میوەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، چونکە رێژەی شەکر تێیدا کەمە.

8-خواردنی پرتەقاڵ کرداری هەرس چالاک دەکات، چارەسەری قەبزی دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە مادە ریشاڵییەکان.

9-بەگوێرەی بەشێکی زۆری توێژینەوەکان خواردنەوەی یەک کوپ شەربەتی پرتەقاڵ بەیانیان، مرۆڤ دەپارێزێت لە سەکتەی مێشک، بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر ڤیتامین و پێکهاتەی دژە ئۆکسانەوە.

10-میوەیەکی باشە بۆ پاراستنی لەش دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، بەهۆی بوونی کانزا و ڤیتامین سی و ئەی، پێکهاتەی دژە ئۆکسان.

11- ئێسک بەهێزدەکات و یارمەتی جێگیرکردنی کلسی ئێسک دەدات.

لەپاڵ هەموو ئەو سوودانەیدا پرتەقاڵیش بێگومان زیانی هەیە لەرووی تەندروستییەوە و دەبێت بە رێژەیەکی دیاریکراو بخورێت، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی قورحەی گەدەیان هەیە، دەبێت زۆر خۆیان بپارێزن لە شەربەتی پرتەقاڵ، هاوکات زۆر خواردنی دەبێتە هۆی سکچوون یان ئەگەر تووشی سکچوون بوویت هەوڵبدە مەیخۆ.

لەلایەکی دیکەوە زیان بە ددان دەگەیەنێت و مادەی کالسیۆمەکەی تێکدەدات، هاوکات زۆر خواردنی کاریگەری هەیە لەسەر کالسیۆمی لەش و ئێسکیش.

 ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب