کوردستانی

پێوەرێکی نوێی زیرەکی کارەبا دەبەسترێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێوەرێکی نوێی زیرەکی کارەبا دەبەسترێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت پێوەرێكی جیاوازیان لەنێو بازاڕی هەولێر بەستووە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ئەو پێوەرە لەو شوێنانە دادەنێن.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "لەناو بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەست بە بەستنی پێوەری زیرەک بە شێوازێکی جیاواز و تایبەت کرا".

ئاماژر بەوەشکراوە "پێوەرەکانی بازاڕی قەیسەری لەسەر ستوونەکانی کارەبا نابەسترێن، بەڵکو لەناو دوکانەکاندا دەبەسترێن و بە مۆرێکی تایبەتیش قوفڵدەدرێن".

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتەڕوو "پێشبینی دەکرێت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 200 هەزار پێوەر بەم جۆرە ببەسترێن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan