کوردستانی

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لە بەغدا یەک ریزیش نەبین دەستکەوتمان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: لە بەغدا یەک ریزیش نەبین دەستکەوتمان دەبێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت دۆخی عیراق هەمیشە بەمشێوەیە بووە بەهۆی جیاوازی مافی پێکهاتەکان، ئەمەش کاریگەری نەبووە لەسەر پێکهێنانی کابینەکانی پێشووتر، ئاماژەی بەوەشکرد گرنگە لایەنە کوردستانییەکان لە بەغدا یەکڕیز بن.

ئاری هەرسین، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و کاریگەری لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دۆخی عیراق هەمیشە بەمشێوەیە بووە بەهۆی جیاوازی مافی پێکهاتەکان، ئەمەش کاریگەری نەبووە لەسەر پێکهێنانی کابینەکانی پێشووتر، بۆیە بڕواناکەم لەسەر پێکهێنانی ئەم کابینە نوێیەش کاریگەری هەبێت".

لەبارەی ئەوە گرنگە لە کابینەی داهاتوودا لایەنە کوردستانییەکان چی بکەن وتی "بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی کورد لە بەغدا تەنها یەک شت پێویستە ئەویش یەکڕیز و یەک هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکانە، ئەگەر یەک ڕیزیش نەبن شت بەدەست دێت، بەڵام گرنگی نییە ئەگەر سەرجەم لایەنەکان پێکەوە نەبن".

ماوەی نزیکەی مانگێک دەبێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆتایی هاتووە سەرجەم توێژەکانی عیراق لە چاوەڕوانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan