عیراقی

کابینەکەی محەمەد عەللاوی عیراق بە کوێ دەگەیەنێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کابینەکەی محەمەد عەللاوی عیراق بە کوێ دەگەیەنێت
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ

ئەندامێکی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ متمانەدان بە کابێنەکەی محەمەد تۆفیق عەللاوی باس لەوەش دەکات دەبێت محەمەد تۆفیق عەللاوی گفتوگۆ لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان بکات بۆ دروستکردنی کابینەکەی.

د. رێبوار کەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای وت "هیچ وادەیەک لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە دیاری نەکراوە بۆ متمانەدان بە کابێنەکەی محەمەد عەللاوی".

روونیشی دەکاتەوە "دەبێت محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپیردراوی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق گفتوگۆ لەگەڵ کوتلە سیاسییە گەوراکان بکات بۆ دروستکردنی کابینەکەی".

بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 76ی دەستووری فیدراڵیی عیراق، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو تەنیا 30 رۆژی لەپێشە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و مەرجە لە کۆتایی ئەو وادەیەدا کابینەکەی لە پەرلەمان بخاتەڕوو بۆ بەدەستهێنانی متمانە بۆ ئەوەی بتوانێت دەستبەکارببێت.

رۆژی یەکشەممە 01-02-2020 د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق بەفەرمی محەمەد  تۆفیق عەللاوی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و پێکهێنانی حکومەت راسپارد.
Qaiwan
Qaiwan