کوردستانی

ئەو هەواڵەی لە بارەی مووچەوە چاوەڕوانی بوون گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو هەواڵەی لە بارەی مووچەوە چاوەڕوانی بوون گەیشت
مەودا میدیا-

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا راگەیاند، 200 ملیار دینارەکە لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان. 

ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی تشرینی دووەمی 2021 فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە رووداوی راگەیاند" 200 ملیار دینارەکە لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان". 

ئەوەش لە کاتێکدایە لە 25/10/2021 پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی دەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام بە چەند بەهانەیەکی جیاواز یەکێک لەوانە نەهاتنی 200 ملیارەکەی بەغدا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە زۆر بەخاوی بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا سێ وەزارەت و چەند شوێنێک مووچەیان وەرگرتووە.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan