کوردستانی

لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەفەرمی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بەفەرمی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستێکی نوێی مووچەی بڵاوکردەوە کە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە 11/11/2021 سەرجەم وەزارەت و دەستەکان مووچە وەردەگرن.
 
بەپێی راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 9/11/2021 ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن:
 
- وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی
-خاوەنپێداویستی تایبەت
- ئەنجوومەنی دادوەری
- وەزارەتی داد 
- وەزارەتی سامانە سرووشرتییەکان
- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
- وەزارەتی پلاندان
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
- دیوانی چاودێریی دارایی
-دەستەی مافی مرۆڤ
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەستپاکی
- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
- دەزگای مین
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
 
هەر بەپێی راگەیێنراوەکەی وەزارەتی دارایی رۆژی چوارشەممە 10/11/2021  ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن:
 
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی کارەبا
- وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
- وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون
- خانەنشینی پێشمەرگە
 
هەروەها رۆژی پێنجشەممە  11/11/2021 مووچەی، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan