کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی نوێ ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هیچ مەترسی یان كێشهیهك لەو بڕە پارەیەدا نییە و تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی 2022 ناردنی ئەو پارەیە بەردەوام دەبێت.
شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ""ئەگەرهاتو حکومەت کەوتە ساڵی نوێو لەبەر هەر هۆکارێک بێت پەسەندکردنی بودجە دواکەوت یان پێکهێنانی حکومەتی نوێ دواکەوت، ئەوە لەوکاتەدا کار بەیاسای ئیدارەی مالی دەکرێت, بۆیە هیچ مەترسی یان كێشهیهك لەو بڕە پارەیەدا نییە کە لەبودجەی ساڵی 2021 بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "حکومەتی فیدراڵ پابەندە بەوەی لەدوای کۆتاییهاتنی کارکردن بەبودجەی ساڵی 2021و بەپێی یاسای 12/1 بەردەوامبێت لە رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوەکو پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2022".
س،ر

بیروڕا