تەندروستی

جگەرەی ئەلکترۆنی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جگەرەی ئەلکترۆنی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات
مەودا میدیا-

پزیشکانی سکوڵی پزیشکی زانکۆی کەنساس لە ئەمەریکا رایدەگەیێنن، جگەرە ئەلکترۆنییەکان کاریگەریی خراپیان لەسەر تەندروستی دڵ هەیە.

لە نوێترین توێژینەوەیاندا پزیشکە ئەمەریکییەکان پەیوەندییان دۆزیوەتەوە لەنێوان کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.

د. مۆهیندەر ڤیندیال، پسپۆری نەخۆشییەکانی دڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت "زۆر کەس جگەرەی ئەلکترۆنی وەک جێگرەوەیەک بۆ وازهێنان لە جگەرەی ئاسایی بەکاردەهێنن، بەڵام رۆژ بە رۆژ توێژینەوەی زیاتر لەسەر زیانەکانی جگەرەی ئەلکترۆنی دەکرێن و دەریدەخەن کە ئەوانیش سەلامەت نین".

پسپۆرەکەی نەخۆشییەکانی دڵ روونیدەکاتەوە، جگەرە ئەلکترۆنییەکان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن لەوانە نەخۆشی رەقبوونی خوێنبەری کۆرۆنەری دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.

لە توێژینەوەکەی پزیشکانی زانکۆی کەنساس سوود لە داتا تۆمارکراوەکانی 96 هەزار کەس وەرگیراوە، دوای شیکردنەوەی داتاکانیش پزیشکە توێژەرەکان بۆیاندەرکەوتووە، ئەوانەی جگەرەی ئەلکترۆنی بەکاردەهێنن مەترسیی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ بەرێژەی %56 و تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک بەرێژەی %30 زیاددەکات.

پزیشکە ئەمەریکییەکان دەڵێن جگەلەوەی جگەرەی ئەلکترۆنی ئەگەری تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی جەستەیی زیاددەکات لەهەمانکاتدا کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی دەروونیش جێدەهێڵێت و مەترسیی خەمۆکی زیاددەکات.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب