کوردستانی

هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی نوێی کۆرۆنا دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر رایدەگەیەنێت شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا بە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبووان روو لە هەرێمی کوردستان دەکات، داواشی لە هاوڵاتییان ڤاکسین وەربگرن و پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021 د. دلۆڤان جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە هێشتا لە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناداین، بەڵام عیراق نزیکبووەتەوە لەوەی بچێتە شەپۆلی چوارەمەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ زیادبوونی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، هەرێمی کوردستان دەچێتە شەپۆلی چوارەمەوە، هەروەها  ئاماری تووشبوون لە هەولێر دابەزیوە".

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر داواشی لە هاوڵاتییان کرد ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan