ئابووری
دواین زانیاری لەبارەی گۆڕانکاریی بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرانبەر بە دیناری عیراقی روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت لەگەڵ باشبوونی دۆخی کۆرۆنا، گەشەی ئابوریش بەرەو باشتر دەچێت،
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "گۆڕانکاری لە بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستی بەرهەمی نیشتمانی و پارێزگاری لە یەدەگی بانکی ناوەندی و پشتیوانیکردن بوو لە بودجە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرپرسیارێتی هەڵە و کەموکورتی سێ ساڵی رابردوومان هەڵگرت کە هەڕەشە بوو بۆسەر توانای دەوڵەت لە پێدانی پابەندییەکانی بەراnبەر هاوڵاتییان".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لەگەڵ باشبوونی دۆخی کۆرۆنا، گەشەی ئابووریش بەرەو باشتر دەچێت، باشتربوونی بازاڕی نەوتیش هۆکارێکی دیکە دەبێت بۆ گەشەکە، هەروەها قەیرانی پەتای کۆرۆنا کاریگەریی گەورەی کردووەتە سەر بەرهەمی ناوخۆیی عیراق".
س،ر