کوردستانی
"لە ھیچ كەسێك قبوڵ مەكەن زیادەڕەوی بۆ سەر موڵكی گشتی ئەنجامبدات"
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە لیژنەی نەھێشتنی زیادەڕەویی سلێمانی-م وت "لە ھیچ كەسێك قبوڵ مەكەن لەھەر پلە و پۆستێكدا بێت زیادەڕەوی بۆ سەر موڵك و ماڵی گشتی ئەنجامبدات".
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "ئەمڕۆ لەگەڵ لیژنەی نەھێشتنی زیادەڕەویی سلێمانی كۆبوومەوە و داوام لێكردن ھەموو توانای خۆیان بەكاربھێنن بۆ رێگری كردن لە زیادەڕەوی نوێ و كار لەسەر پاراستنی مافی گشتی و خاوەن مافەكان بكەن".
ئەوە لە کاتێکدایە لیژنەی نەھێشتنی زیادەڕەویی سلێمانی سەربە سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان رێگری بکەن لەو کەسانەی کە بەشێوەی زیادەڕۆ خانو، باڵەخانە و کۆگا لەسەر موڵکی گشتی دروستدەکەن.
ر. ب

بیروڕا