کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: دەبینە پارێزەری راستەقینەی سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: دەبینە پارێزەری راستەقینەی سلێمانی
مەودا میدیا-

لە پەیامێکدا بە بۆنەی 237ەم ساڵیادی دامەزرادنی شاری سلێمانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، بەڵێن دەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بەڵێن دەدەم کە سلێمانی بکەینەوە بەو شارەی کە نەک تەنھا بۆ خەڵکەکەی بەڵکو بۆ ھەموو تاکێکی ئەم نیشتمانە جێی شانازی بێت، شارێک بێت بە باڵای ناسناوەکەی، کە (پایتەختی رۆشنبیریی، ھەڵمەت و قوربانییە) خزمەت بکرێت".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا جەختیکردەوە "بەڵێن بێت بە ھەموو ھێزێکمەوە تێبکۆشم بۆ کۆتاییھێنان بە پەراوێزخراوی و کەموکوڕییەکانی ئەم شارە و گۆڕانکاریی ریشەی لە کەرتی خزمەتگوزاری و سەرجەم لایەنەکانی دیکە بکەمە پێشینەی کارەکانم".

هاوکات دووپاتیشیکردەوە "بەڵێن بێت دەبینە پارێزەری راستەقینەی سلێمانی، شارە حەیاتەکەی مام و پاراستنی گیان و ئاسایشی تاک بەتاکی ئەرکی سەرشانمان دەبێت"، لە کۆتایشدا دەڵێت "یادی 237 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە هەموولایەک پیرۆزبێت".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan