کوردستانی
ئەو ھاوڵاتییانەی ئێستا لە بیلاڕوسیان لەلایەن پەکەکە و کۆمەڵێک بازرگانەوە ئیستیغلال کراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە گەشت بکات و ئەو ھاوڵاتییانەی روویان کردووەتە بیلاڕوسیا لەلایەن پەکەکە و کۆمەڵێک بازرگانی سیاسییەوە ئیستیغلال کراون.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە گەشت بکات و ئەو ھاوڵاتییانەی روویان کردووەتە بیلاڕوسیا لەلایەن پەکەکە و کۆمەڵێک بازرگانی سیاسییەوە ئیستیغلال کراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆچبەرانی کورد لە بیلاڕوسیا بڵاوکردەوەو دەڵێت "بەشێک لەو هاوڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاغچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی ئیستیغلال کراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنە روو و تۆمەت ببەخشنەوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بکەن".
دەقی راگەیاندراوەکە:
ماوەیەکە دیاردەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا سەری هەڵداوە کە کۆمەڵێک لە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی روویان کردووەتە بیلاڕوسیا بەو ئومێدەی بتوانن مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرن.
بەشێک لەو هاوڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاغچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی ئیستیغلال کراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنە روو و تۆمەت ببەخشنەوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بکەن.
هەرێمی کوردستان بووەتە پێگەیەکی ئارام بۆ پێکەوەژیان و ئازادیی تاکەکان بۆیەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بیانی و وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکانی تری عیراق سوودیان لەو کەشە ئارامەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە پەنایان بۆ هێناوە. هەروەها لە رووی دەرفەتەکانی باشترکردنی ژیان، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە شوێنی سەردانی خەڵکی دەرەوەی هەرێم و ئەوەش دەرفەتی بەدەستهێنانی هەلی کاری زۆرتر رەخساندووە و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سوودمەندن لەو بەرەوپێشچوونە.
ئەو هاوڵاتییانەی ئێستا لە بیلاڕوسیا گیریان خواردووە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و بە رێگایەکی یاسایی و گەشتی ئاسایی سەفەریان کردووە بۆ گەیشتن بەو وڵاتە، ئەوجا پەڕینەوە بۆ وڵاتی دیکە. هەروەها هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە گەشت بکات. ئەو هاوڵاتییانە بە شێوەیەکی ئازادانە گەشتیان بۆ وڵاتانی تر کردووە، ئەگەر ئازادیی تاکەکەسی نەبوایا نەیاندەتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی لە رێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازەکانەوە گەشت بکەن. ئێمە پشتگیری لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەر مرۆڤێک دەکەین بۆ گەشتکردن، بەڵام هەموو ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، بە دروست نازانین و داواش دەکەین لە رووی مرۆییەوە رەچاوی بارودۆخی ئەو خەڵکە بکرێت کە لەسەر سنوورەکان گیریان خواردووە و هاوڵاتییانی ئێمەش نەبن بە قوربانیی کێشە نێودەوڵەتییەکان و کەسیش بازرگانی بەو بابەتەوە نەکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
14ی تشرینی دووەمی
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



