گێتی
زانیاریی نوێ لەسەر رێگەپێدانی ئەڵمانیا بۆ کۆچبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، ئه‌و وڵاته هیچ جۆره به‌ڵێنێكى به‌كۆچبه‌ران نه‌داوە و رێگه‌ش به‌هیچ كۆچبه‌رێك نادات بچێته خاكى وڵاته‌كه‌یه‌وه.
بە پێی نوێترین هەواڵی میدیاکانی ئەڵمانیا جگه له‌و ژماره زۆره‌ى سه‌رباز کە لە سنوورەکانی نێوان پەڵەندا و بیلاڕوسیا بۆ رێگری لە پەڕینەوەی کۆچبەران کۆکراونەتەوە، ژمارەیەکی زیاتر دەنێردرێنە سەر سنوورەکانی پۆڵەندا، ئەڵمانیا داوا له‌كۆچبه‌ران ده‌كات "گوێ به‌هیچ ده‌نگۆیه‌كى ناڕاست نه‌ده‌ن، ئه‌ڵمانیا رێگه‌ى چوونه ژوره‌وه به‌هیچ كۆچبه‌رێك نادات".
ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌ربارى هه‌وڵى به‌رده‌وامى کۆچبەران بۆ بەزاندنی سنوور، بەڵام جگە لەو 15 هەزار سەربازەی دەوورووبەری لێشاوەکە، له‌پشته‌وه‌ى لێشاوهكهش ئاماده‌كاریی كراوه و سه‌ربازیی زۆر زیاتر كۆكراوه‌ته‌وه و بازگه‌یان داناوه و رێگه‌ى ده‌ربازبوون به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ن.
ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا بە هەزاران کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا کۆبوونەتەوە کە ژمارەیەکی زۆریان کوردن و خەڵکی هەرێمی کوردستانن و دەیانەوێت بپەڕنەوە بۆ وڵاتی پۆڵەندا و لەوێشەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەورپا.
ر. ب