تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی هەرمێ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی هەرمێ
مەودا میدیا-

میوەی ھەرمێ لەو میوانەیە کە چەندین سوودی ھەیە بۆ تەندروستی، ھەروەھا مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، توێژینەوەکانیش دەریان خستووە کە ھەرمێ چەندین پێکھاتەی بەسودی وەکو ڤیتامین، کالسیۆم، ریشاڵ، کانزا، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و کاربۆھیدرات لەخۆدەگرێت.

یەکەم: رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی دڵ دەگرێت، دەوڵەمەندە بە ریشال رێژەی کۆلیسترۆل کەم دەکاتەوە و رێگە لە نەخۆشی دڵ دەگرێت.

دوەم: ھەرمێ مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بەرێژەی %34 کەم دەکاتەوە، هەروەها مەترسی شێرپەنجەی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە و خانەشێرپەنجەییەکان لەناودەبات.

سێیەم: هەستیاری کەم دەکاتەوە.

چوارەم: کۆنترۆڵی ئاستی شەکری خوێن دەکات.

پێنجەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێزدەکات.

شەشەم: ئێسکی لەش بەهێزدەکات، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی ئێسکە نەرمەیان هەیە.

حەوتەم: وزەی لەش زیاد دەکات.

هەشتەم: دەوڵەمەندە بۆ فۆلیک ئەسید و بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان.

نۆیەم: بەسوودە بۆ ئەو منداڵانەی تازە لە شیر دەبڕێنەوە، هیچ مادەیەی ترشی تێدا نییە، بەڵام نابێت بدرێت بەو منداڵانەی سکچونیان هەیە.

دەیەم: پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات.

یانزەیەم: بە ماوەیەکی کەم پلەی گەرمی لەش هاوسەنگ دەکات، بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی پلەی گەرمی لەشیان بەرز دەبێتەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب