عیراقی

موقتەدا سەدر گروپی کڵاوشینەکانی هەڵوەشاندەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر گروپی کڵاوشینەکانی هەڵوەشاندەوە
مەودا میدیا-

رێبەری ره‌وتی سه‌در هەڵوەشاندنەوەی گروپی كڵاوشینه‌كانی رایگەیاند کە پێشتر دایمەزراندبوو، هەروەها دەڵێت "ئاگاداری هه‌ندێك شت بن كه‌ پێویسته‌ به‌بیر گه‌ل بهێنرێته‌وه‌".

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە تویتێکدا نووسیویه‌تی "ئاگاداری هه‌ندێك شت بن كه‌ پێویسته‌ به‌بیر گه‌ل بهێنرێته‌وه‌، له‌وانه‌ش، یه‌كه‌م: ئێمه‌ گوێمان له‌ فشاری حزبی و تائیفییه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، ئه‌مه‌ش بێ متمانه‌ییمان‌ به‌و جۆره‌ حكومه‌ته‌ زیاتر ده‌كات و هیچ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌ و بێده‌نگیشمان لێی كردووه‌".

نووسیوشیەتی "ئێمه‌ هێشتا له‌وانه‌ین كه‌ داوای چاكسازی ده‌كه‌ین، دووه‌م: وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پێشێلكاری له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ئاژاوه‌گێڕ و كه‌سانی توندڕه‌وه‌وه‌ ده‌كرێن، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام خه‌ریكه‌ شۆڕش به‌ شێوه‌یه‌كی پله‌دار رێچكه‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه.. به‌و هیوایه‌م كه‌ شۆڕشگێڕان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه‌ له‌ناوخۆیان بكه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كڵاوشینه‌كان راده‌گه‌یه‌نم و حه‌زیش به‌ بوونی ره‌وتێك به‌و ناونیشانه‌ ناكه‌م له‌ ناو خۆپیشاندانه‌كان".

رێبەری ره‌وتی سه‌در وتی "به‌شێك له‌ شۆڕشگێڕه‌ ئاشتیخوازه‌كان توانیویانه‌ مه‌ترسییه‌كان بڕه‌وێننه‌وه‌ و به‌ چاونه‌ترسی بێبه‌ریبوونی خۆیان له‌ ئاژاوه‌گێڕان رابگه‌یه‌نن و پارێزگاری له‌ شۆڕشگێڕه‌ ئاشتیخوازه‌كان بكه‌ن".

سه‌در وتیشی "هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانی گۆڕه‌پانی سه‌دره‌ینی شاری نه‌جه‌ف ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و رووداوانه‌ به‌ ئه‌ركی خۆم هه‌ستم".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان