کوردستانی

رووداوێکی دڵتەزێن روویدا و شۆفێرێک سووتا و گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی دڵتەزێن روویدا و شۆفێرێک سووتا و گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە لە ئەنجامی ئەوەی پێشبڕکێیان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "درەنگانی شەوی رابردوو کاتژمێر 1:00 لەسەر شەقامی 150مەتری هەولێر دوو ئوتومبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پاسات و نیسان پێشبڕکێ دەکەن لەنێوان خۆیان کاتێک دەگەنە کۆتایی بەشی یەکەمی تەواوکراوی شەقامەکە چەند تاسەیەکی پلاستیکی دێتە پێشیان کە بۆ ئەوە دانراون وەکو ئاگاداریەک بێت بۆ تەواو بوونی شەقامەکە و گەیشتن بە کۆتایی و تاسەکان دەبڕن بەخێرایی ،بەڵام ئوتومبێلەکان هەر ناوەستن و بەردەوام دەبن لە رۆیشتن، تاوەکو دەگەنە کۆمەڵێک پارچەی کۆنکریتی کە لە کۆتایی شەقامەکە دانراون بۆئەوەی شوفێران لە شەقام دەرنەچن و خۆیان بەوانیش دادەکێشن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێری نیسانەکە هەر لەناو ئوتومبێلەکەی سووتاو گیانی لەدەستدا کە نزیکەی 100مەتر لە شەقام دوورکەوتبووەوە و شوفێری پاساتیش زۆر بەسەختی بریندار بووە کە ئۆتۆمبێلەکەی ئەویش لە شەقام دەرچوبوو و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت".

ئەوەشی خستەڕوو "بەداخەوە ئێمە ڕۆژانە دوبارەی دەکەینەوە کەوا شەقامە خێراکان بۆپێشبڕکێ دروست نەکراون، بەڵکو بۆ گەیشتن بەزووتر و سەلامەتتر دروستکراون کەچی کەس گوێمان لێناگرێت،ئەوەش دەرەنجامەکەیە،ماڵوێرانی".


س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال