کوردستانی
سەعدی ئەحمەد پیرە: سەردانی شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغدا ئەنجامی باشی هەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت شاندەکەی یەکێتی تەنها بۆ کۆکردنەوەی زانیاری چوونەتە بەغدا، ئاماژەی بەوەشکرد سەردانی شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغدا ئەنجامی باشی هەبووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە "شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغدا پێی دەوترا شاندێکی (استطلاع)ی، یانی شاندێک کە زانیاری کۆبکاتەوە لەسەر گفتوگۆ و بۆچوونە جیاوازەکانی ناو ماڵی شیعە تا ئەو بۆچوونانەی هەن بەکاربهێنرێن لە کاتی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیەکی هاوبەش، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکرێت لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان لەمەڕ دامەزراندنی حکومەتی عیراق و ئەو پڕۆژە هاوبەشەش ببێتە بەشێک لە بەرنامەی حکومەت لەلایان".
ئاماژەی بەوەشکردووە "زانیارییەکان لەسەر لایەنەکان و بۆچونە جیاوازەکانیانی نێوان شیعەکان، و بۆچونەکانیان لەسەر دانانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردن، هەروەها شێوەی گفتوگۆ هەمووی ئەنجامی باشی داوە، ئەو ئەنجامانەی کە هاتۆتەوە هەمووی بەکاردەهێنرێت لە کۆبونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ داڕشتنی پڕۆژەیەک و دەستەیەکی هاوبەش بۆ گفتوگۆ".
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، ئەو سەردانانەش لەلایەن بەشێک لە لایەنەکان و خەڵکیەوە ڕەخنەی ئەوە گیرا کە لایەنە کوردییەکان بەتایبەت (پارتی و یەکێتی) داوای یەکڕیزی دەکەن، بەڵام بەجیا سەردانی بەغدا دەکەن.
س،ر

بیروڕا