تەندروستی

کاریگەریی قاوە لەسەر خەو

مەودا میدیا - سلێمانی |


 کاریگەریی قاوە لەسەر خەو
مەودا میدیا-

پسپۆرانی بواری تەندروستی باس لەوە دەکەن بۆ ئەوەی شەوێکی باشتان هەبێ لە نیوەڕۆ بە دواوە قاوە مەخۆنەوە، ئەگەرچی زۆر کەس ناتوانن واز لە خواردنەوی قاوەی ئێواران و شەوان بهێنن، بەڵام دەبێ بزانن کە ئەم خووە زیان بە پرۆسەی خەو دەگەیەنێت.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی رایدەگەیەنن، ئەگەر دەتانەوێ سیستمی خەوەکەتان رێک بخەن، نابێ لە نیوەڕۆ بەدواوە قاوە بخۆنەوە، ئەگەریش خواردتانەوە دەبێ قاوە بێ کافەئین بەکار بێنن، ئەم بابەتە بەتایبەت کاتێک گرنگیی دەبێت کە تەمەنتان لە سەرەوەی 35 ساڵەوە بێت، چونکە بە هەڵکشانی تەمەن خێرایی میتابولیزمی جەستە کەم دەبێتەوە، هەر بۆیە ئەگەر بە گەنجێتی خواردنەوەی قاوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پرۆسەی خەوەکانتان نەبووە، ئێستا بەدڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت.

ئەوەشیان خستووتەڕوو، دەبێ کاتژمێرێک بەر لە خەو سەرجەم کەرەستە ئەلەکترۆنییەکان، هەر لە مۆبایلەوە تا لاپ تۆپ و تەلەفیزیۆن بکوژێننەوە و ژوورەکەتان تاریک بکەن، لەو رووەوە کە گەیشتن بە ئارامی گەرەنتییە بۆ بوونی خەوێکی باش لە شەودا، واباشە بەر لە خەوتن حەمامێک بکەن بە ئاوی گەرم یان هەندێک کتێب بخوێننەوە.

 قاوە ئەگەر بە رادەیەکی کەم و هاوسەنگ بەکار بێت سوودی تەندروستی هەیە ئەگەرنا رێگە خۆش دەکات بۆ سترێس، نەخۆشییەکانی سیستمی هەرس، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و ماندوویەتی.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب