راپۆرت
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە گۆڕانکاریی پۆستەکانی سنووری پارێزگاکە ئاگادار کراوەتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت تائێستا هیچ پرسێک نەهاتووەتە ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی گۆڕینی پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەکان و قایمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەندامێکی دیکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش لەبارەی گۆڕانکاری لە دەسەڵاتە خۆجێییەکان دەڵێت "لە بابەتی لامەرکەزی داوا کرا دەسەڵاتی یاسایی و کارگێڕی و هونەری بدرێتە پارێزگاکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان".
سەباح فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی گۆڕێنی دەسەڵاتە خۆجێیەکانی سنووری پاێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بابەتی لامەرکەزی داوا کرا دەسەڵاتی یاسایی و کارگێڕی و هونەری بدرێتە پارێزگاکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئەوانیش دایبەزێنن بۆ دەسەڵاتەکانی خوار خۆیان، لیژنەیەکیش لەسەر ئاستی حزبەکان و ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەم مەبەستە پێکهێنرا، بۆ نمونە دەسەڵاتی گۆڕین لە وەزارەتی شارەوانییەوە دابەزێنراوە بۆ بەڕێوەبەرە گشتییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "بڕیار وایە کۆمەڵێک دەسەڵات دابەزێنرێت و گۆڕانکاری تیادا بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نازانرێت چەند دەسەڵاتە و چۆن گۆڕانکاری تیادا دەکرێت، چونکە مەرج نییە ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دەیەوێت هەمان دەسەڵات بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانیش بیەوێت".
سێوە خدر، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی گۆڕانکاری و دانانی بەڕێوەبەری ناحیەکان و قایمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ مەودا میدیا وتی "تائێستا هیچ پرسێکی وا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا باس نەکراوە و هیچمان لەو بارەیەوە پێنگەیشتووە لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگاوە لەبارەی گۆڕانی قایمقام و بەێوەبەری ناحیەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد "گۆڕانکاری و گواستنەوە لە پۆستەکاندا پێویست بەوە ناکات بێتەوە ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵام ئەگەر کەسێکی نوێ بۆ پۆستەکە دیاری بکرێت دەبێت ئەنجومەنی پارێزگا بڕیاری لەسەر بدات".
مەهدی مەحمود، سکرتێری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش بە مەودا میدیای رایگەیاند "هیچ پرسێک سەبارەت بە گۆڕینی بەڕێوەبەری ناحیەکان و قایمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی نەهاتووەتە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، زانیارییە نافەرمیییەکان باس لە گۆڕانکاری لە دەسەڵاتە خۆجێیەکان دەکات، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو پرسە نییە و هیچ باسێکیش نەکراوە بۆ گۆڕینی ئەو دەسەڵاتانە.
س،ر