عیراقی

موقتەدا سەدر: هەندێک لایەن دەیانەوێت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بگۆڕن

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر: هەندێک لایەن دەیانەوێت ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بگۆڕن
مەودا میدیا-

رێبەرى رەوتى سەدر رایگەیاند، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن بە فشارخستنەسەر کۆمسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگۆڕن و رێگری بکەن لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە.

ئەمڕۆ یەکشەممە موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتى سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "بەوپەڕى شانازییەوە دەستپاکى کارى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنین و لە هەمان کاتیشدا هەموو جۆرە دەستێوەردانێک لە کارى کۆمسیۆنەکە رەتدەکەینەوە و جەخت لەسەر سەلامەتى کارمەندەکانى دەکەینەوە".

هاوکات رێبەری رەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە  "بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان فشار لەسەر کۆمسیۆن دەکەن و دەیانەوێت ئەنجامى هەڵبژاردنەکە بگۆڕن".

لە پێشتردا و لە31ی مانگی رابردووش موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، رەوتەکەیان بۆچونی لەبارەی چاکسازی ناوخۆیی و پرسەکانی دەرەوە لەگەڵ بەشێک لەلایەنەکانی دیکەی عیراق جیاواز و ناکۆکە، بۆیە بەپێویستی دەزانن حکومەتی داهاتوو " حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی" بێت و خولی داهاتووی پەرلەمانیش بەرەی پێکهێنەری حکومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تێدا بێت، کە هەردووکیان خزمەت بە وڵات و نیشتیمان دەکەن.

ر .ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان