کوردستانی
دوو زانکۆی دیکە دەوامیان راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی زانکۆی راگرت، هەریەک لە زانکۆکانی هەڵەبجە و راپەڕینیش دەوامیان راگرت.
دوای ئەوەی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژ دەوامی زانکۆی راگرت، هەریەک لە زانکۆکانی هەڵەبجە و راپەڕینیش دەوامیان راگرت.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2021 لە راگەیەندراوێکدا کە ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجە بڵاوی کردووەتەوە هاتووە "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا بڕیاردرا بە راگرتنی دەوامی خوێندکاران بۆ ماوەی دوو رۆژ و لە سبەینێ چوارشەممەوە هەموو بەشەناوخۆییەکان دادەخرێن ".
لەلایەکی دیکەوە ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین رایگەیاند "دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و هەلومەرجی قۆناغەکە و رەچاوکردنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و بە هەندوەرگرتنی داواکاری کەسوکاری خوێندکارەکان، بڕیاردرا دەوامی خوێندنی زانکۆ تاوکو رێککەوتی 28ی تشرینی دووەم رابگیرێت ".
ماوەی سێ رۆژە خوێندکارانی بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندان بۆ خەرجکردنی دەرماڵەکانیان ئەنجامدەدەن و ئەمڕۆش لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی خوێندکاران لە سلێمانی، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو.
ر .ب
ر .ب
بیروڕا



