کوردستانی

مامۆستایانی ئایینی هاتنە دەنگ و داوایەک ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ئایینی هاتنە دەنگ و داوایەک ئاراستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکەن
مەودا میدیا-

ژمارەیەک مامۆستای ئایینی کە ژمارەیان 34 مامۆستایە لە بەیاننامەیەک ئاراستەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان دەکەن رایدەگەیەنن خەڵكی بێزارو بێ تاقەت كردووە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتییەكە دەكەین بەزووترین كات بێنە سەر خەت و مافی تەواوی قوتابیانی ئازیز دابین بكەن و خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە قوتابیان بكەن، زۆر لە قوتابیان نەكەن باوەزعەكە لەدەست نەچێت و لە دوای تەواوی پرۆسەكە لەدەست بدەن".

دەقی راگەیەنراوەكە...

بسم الله الرحمن الرحیم
پێغەمبەر ( صلی اللە علیە وسلم)، دەفەرموێت : ( إِنَّ الْمَلائِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا لِطَالِبِ الْعِلْمِ رِضًا بِمَا يَصْنَعُ ).

بۆ بەڕێزان :
١ – سەرۆكی هەرێمی كوردستان .
٢ – سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
٣ – سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان.
٤ – وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.
٥ – دەسەڵاتدارانی سیاسی لەهەرێمی كوردستان.

سەرەتا سڵاو ..
بەڕێزان ئێمە وەك زانایانی ئایینی و دڵسۆزی خەڵك و میللەت ٬ ئاگاداری رووداوەكانی ئەم دواییەی هەرێمی كوردستانین !! ئاماژەی زۆر ترسناك لەسەر ڕەوشی ئێستای هەرێمەكەمان هەیە !!
قات و قوڕی و نەبوونی مووچەو كۆمەڵێك گرفتی خزمەتگوزاری ڕووی لەخەڵك و جەماوەر كردووە !!
خەڵكی بێزارو بێ تاقەت كردووە !! ئەمەش بۆتە هۆكاری ئەوەی گەنجان وڵات بەجێ دێڵن و لەسنوورو بەحرەكان دەمرن !! باری ژیانی قوتابیان زۆر قورس بوەو ٬ خەریكە وڵات لەرووی سومعەی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی زۆر لەكەدار بوە !!
ئەمەش كارەساتە، وڵاتێك ئەم هەموو سەروەت و نەوت و كەرەستە خاوەی هەبێت، خەڵك و قوتابی لەبرسان و بێ كاری كۆچ بكات!! شوێنی حەوانەوەیان لە بەشەناوخۆییەكان كەمترین خزمە تگوزری هەیە.

بۆیە ئێمە وەك مامۆستایانی ئایینی ئەم داواكاریانە دەخەینە بەر دەستی بەرپرسان و جەماوەرو قوتابیانی خۆشەویست :

١- قوتابیانی خۆشەویست داواكارییەكانتان ڕاست و ڕەوایە، بۆیە داوا لەبەڕێزتان دەكەین مەهێڵن داواكاریەكانتان بەلاڕێدا ببرێت و توندوتێژی لێبكەوێتەوەو مافەكانتان لەدەست بدەن.

٢- هێزەكانی ئاسایش، پۆلیس و بەرگری نیشتیمانی كارەكەتان بەرپرسیایەتیەو لەڕۆژی دوایی!! لەدونیا پشتگیری زاڵم و ستەم كارەكان مەكەن، چونكە خودا دەفەرموێت : ( ( وَلاَ تَرْكَنُوا إِلَي الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ )، منداڵەكانت بەپارەی حەرام پەروەردە مەكەن !!
لێدان و شەق وەشاندن و ئیهانەكردنی خەڵك و میللەتی خۆت تاوانەو پەڵەیەكی ڕەشی مێژوییە !!.

٣- داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتیەكە دەكەین بەزۆترین كات بێنە سەر خەت و مافی تەواوی قوتابیانی ئازیز دابین بكەن و خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە قوتابیان بكەن!! زۆر لە قوتابیان نەكەن باوەزعەكە لەدەست نەچێت و لە دوای تەواوی پرۆسەكە لەدەست بدەن !! پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم ئەفەرموێ :
( اللهم من ولي من أمر أمتي شيئاً فشق عليهم فاشقق عليه، ومن ولي من أمر أمتي شيئاً فرفق بهم فارفق به )

كۆمەڵێك لەمامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان بەشێكیان لەخوارەوە ناومان هاتوەو بەشێكی تریشیان لەڕێی گەیشتنی بەیاننامەكە ناویان تۆمار دەكەن.

ناوەكان :
١- مامۆستا مەلا محمود فەقێ .
٢- مامۆستا نادر كانی كوردەیی .
٣- مامۆستا شێرزاد عبدالوهاب.
٤- مامۆستا عبدالخالق روناكی.
٥- مامۆستا زرار گرتكی
٦- مامۆستا إدریس كاریتانی.
٧- مامۆستا خالد گەردی.
٨- مامۆستا نامیق هەنارەیی.
٩- مامۆستا سلیم شوشكەیی.
١٠- مامۆستا عمر جاف.
١١- مامۆستا هێمن شارستێنی.
١٢- مامۆستا عمر شارستێنی.
١٣- مامۆستا نازم عوسمان خەتیب.
١٤- مامۆستا عداللە غوڕغوڕەیی.
١٥- مامۆستا خیراللە حسن.
١٦- مامۆستا بەڵێن ڕانیەیی.
١٧- مامۆستا عبد الفتاح ناوبەرگەیی.
١٨- مامۆستا صدر الدین بالیسانی.
١٩- مامۆستا فتح اللە كانی مازویی.
٢٠- مامۆستا عبد الستار حاجیاوە.
٢١- ملا أبوبكر كانی تویی.
٢٢- ملا عوسمان كانی كوردەیی.
۲۳- ملا هاشم عبدالله
٢٤- زیرەك مغدید.
٢٥- ملا شیمال كمال سورچی.
٢٦- ملا انس عبداللە.
٢٧- ملا یوسف سلیمان .
٢٨-ملا حسین علی احمد.
٢٩- ملا ێ‌زاد جوهر.
٣٠- ملا سلیمان كریم.
٣١- ملا یعقوب بكر
٣٢- ملا إبراهیم كریم.
٣٣- ملا سباح خدر.
٣٤- ملا مقسود أكرم

تێبینی: داوا لە مامۆستایانی ئایینی هەرێمی كوردستان دەكەین، پشتگیری ئەم بەیاننامەیە بكەن و ناوی خۆیان تۆمار بكەن وەك واجبێكی شەرعی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد