کوردستانی
بڕیار لەبارەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە بەرژەوەندیی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بڕیاری دەدات.

دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمی حزبەکەی رایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی خۆپیشاندانەکانى چەند رۆژى رابردووى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەموو هەوڵەکان بە ئاڕاستەى ئەوەن ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لە بەرژەوەندیی خوێندکاران بڕیاربدات کە داواکارى سەرەکى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگەکان خەرجکردنى دەرماڵەى خوێندنە".
س،ر

بیروڕا