کوردستانی
لەبەر دەرکی سەرای سلێمانی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی خوێندکارانی خۆپیشاندەر چوونە بەردەرکی سەرا، هێزە ئەمنییەکان بە تەقەیەکی زۆر شوێنەکەیان بە خۆپیشاندەران چۆڵ کرد .
خوێندکارانی خۆپیشاندەر لە دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک لە خۆپیشاندان لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کەمپی کۆنی زانکۆی سلێمانی، کەمپی نوێ و زانکۆ و پەیمانگەاکانی دیکە بۆ درێژەدان بە خۆپیشندانەکان چوونە بەردەرکی سەرای سلێمانی خوێندکارێکی خۆپیشاندەر بە مەودا میدیای راگەیاند "هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقە بەسەر خۆپیشاندەراندا دەکەن".
ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە خوێنکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ داوای گێڕانەوەی دەرماڵەکانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و بەو هۆیەشەوە چەندین جار گرژی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبووە و چەند کەس لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش برینداربوون.
ر. ب