کوردستانی
چیرۆکی ئەو کۆچبەرە کوردەی لەسەر سنووری بیلاڕووسیا رەقبووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بە هیوای گەیشتن بە ئەورپا بەختیار موسازادە کەمپى باریکەى لە نزیک سلێمانى بەجێهێشت و لەگەڵ سەدان کۆچبەرى دیکە روویکردە بیلاڕووسیا، بێ ئاگا لەوەى سەرماى سەخت ژیانى لێدەسێنێتەوە و لە چاوەڕوانى بەدیهێنانى خەونەکەیدا رەقدەبێتەوە.
بە هیوای گەیشتن بە ئەورپا بەختیار موسازادە کەمپى باریکەى لە نزیک سلێمانى بەجێهێشت و لەگەڵ سەدان کۆچبەرى دیکە روویکردە بیلاڕووسیا، بێ ئاگا لەوەى سەرماى سەخت ژیانى لێدەسێنێتەوە و لە چاوەڕوانى بەدیهێنانى خەونەکەیدا رەقدەبێتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەختیار موسازادەی تەمەن 25 ساڵ کە خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بەپارێزگاى کرماشان بووە، رۆژی دووشەممە لە سنووری بیلاڕووس و پۆڵەندا بە هۆی سەرماوە گیانیلەدەستدا.
رێکخراوی هەنگاو باسی لەوەشکردوو، بنەماڵەی بەختیار موسازادە لە ساڵی 1979ی زایینی و لە کاتی شەری ئێران و عیراق لەگەڵ سەدان بنەماڵەی دیکە ئاوارەی عیراق بوون و لە کەمپی ئاڵتاش سەربە پارێزگای رومادی نیشتەجێ کران.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ساڵی 2005 و دوای رووخانی حکومەتی سەدام حوسێن ئەم بنەماڵانە گوازرانەوە بۆ کەمپەکانی تایبەت بە پەناخوازەکان لە سلێمانی، کەلار و هەولێر و بنەماڵەی بەختیار لە کەمپی باریکە لە نزیکی سلێمانی بە ناوی کەمپی باریکە نیشتەجێ بوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای بەهارەی ئەمساڵەوە لانیکەم حەوت پەناخوازی کوردی خەڵکی کرماشان، سەلاسی باوەجانی، مەریوان (سێ کەس) و سەردەشت (دوو کەس) لە کاتی چوون بۆ ئەورووپا گیانیان لەدەست داوە کە دوو کەسیان ژن بوون.
ر. ب
بیروڕا



