تەندروستی

بۆ لە گرێی چەوری نەترسین؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ لە گرێی چەوری نەترسین؟
مەودا میدیا-

پێویست ناكات هیچ كات له‌ بوونى گرێی چەوری بترسین، چونكه‌ ئه‌وانه‌ بریتیین لە كۆبوونەوەی چەوری بە شێوەی تۆپەڵی توند لەژێر پێست یان لەناو شانەكانی ماسوولكەدا، زیاتر نا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر زانا محه‌مه‌د عه‌باس، پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ورده‌كاری ئه‌م حاڵه‌ته‌ى له‌ چه‌ند خاڵێكدا روون كردوووه‌ته‌وه‌.

1- هەندێك لەم گرێیانە بۆ ماوەیین، لە هەندێك كاتیش پێوەنییان بە قەڵەوی یان بەرزبوونەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ هەیە.

2- بەگشتی گرێی چەوری ژێر پێست پاكە و بێ ئازارە، بەرە بەرە گەشە دەكات تا دەگاتە قەبارەیەكی دیاریكراو ئینجا دەوەستێت.

3- گرێی چەوری نەرمە، تیرەكەی دەگاتە یه‌ك بۆ سێ سانتیمەتر، بە گشتی مەترسی نییە، چونكە ئەگەری گۆڕانی بۆ شێرپەنجە لێناكرێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك و هیچ كاتێك.

4- هۆكاری گرێی چەوری بە تەواوی نەزانراوە، بەڵام زیاتر بە خێزان دەبینرێت واتە مەیلێكی زگماكی هەیە، هەندێك جاریش پاش برینداربوونی شوێنێك پەیدا دەبێت.

گرێی چەوری نەخۆشییەكی گرێی شانەیە كە لە ژێر كونەكان و پێستدا دەردەكەوێت، ئەم گرێیانە بێ‌ ئازارن و لەكاتی دەستلێدانیدا نەرمە و لە ڕووی قەبارەوەیش بچووكن و هێندە گەورە نین، هەرچەندە هەندێك لەم گرێ‌ چەوریانە گەورە دەبن و قەبارەیان دەگاتە شەش سانتیمەتر و بە شێوەیەكی گشتی ئەم گرێیانە لەسەر باڵەكان، سنگ، شان، مل دەردەكەون.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان