ئەدەب و هونەر

شانۆی "وەک قەقنەس دەسووتێم" نمایش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


شانۆی "وەک قەقنەس دەسووتێم" نمایش دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە رۆژی یەکشەممە و دووشەممە گروپی شانۆی هەوار شانۆیی "وەک قەقنەس دەسووتێم" لە شاری سلێمانی نمایش بکات.

 گروپی شانۆی هەوار بڕیارە لە رۆژانی یەکشەمە و دووشەممە بەرواری 28_29/ 11/ 2021  کاتژمێر 4:00ی ئێوارە لە هۆڵی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی  شانۆیی "وەک قەقنەس دەسووتێم" نمایش بکات.

مۆنودرامای "وەک قەقنەس دەسووتێم" لە نووسینی م. گەزیزە عومەر و سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم و نواندنی هەوار فارس، ئەم نمایشە باس لە ئازار و خەمو موعاناتی ژنانی شانۆکار دەکات لەگەڵ ئەوەی مۆنۆدرامای وەک قەقنەس دەسووتێم لە ماوەی ئەم ساڵدا بەشداری چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کرد لە وڵاتانی مسر و تونس و عیراق بووە خاوەنی چەندها خەڵات دوا نمایش وەک قەقنەس دەسووتێم لە شاری سلێمانی دەبێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan