کوردستانی
شەڕێکی سەخت روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا روویدا بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکانیش رایگەیاند، شەڕەکە لە کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کوێستانی لێلکان دەستی پێکردووە و تا ئێستا زیانەکان دیار نین.

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی رووداو ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان راگەیاند "نزیک کاتژمێر 10ـی ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەم لە کوێستانی لێلکان ژمارەیەک گەریلای پەکەکە رووبەڕووی هێزێکی سوپای تورکیا بوونەوە و تاوەکو نزیک کاژێر 11 شەڕ بەردەوام بوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تاوەکو ئێستا دیار نییە زیانەکانی شەڕەکە چین، بەڵام دوای تەواو بوونی شەڕ و پێکدادانەکە سوپای تورکیا دەستی کردووە بە تۆپبارانی کوێستانەکانی دەراوی سەروو و بەرزاییەکانی لێلکان".
بە پێی زانیارییەکان ئەو ناوچەی شەڕی تێدابووە و تورکیاش تۆپبارانی دەکات دوورە دەستن و ئاوەدانی خەڵکی لێ نییە، بۆیە زیانی گیانی و ماڵی بەر گوندنشینانی ناوچەکە نەکەوتووە.
ر. ب