تەندروستی

سوودە سەرسورهێنەرەكانی بەڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسورهێنەرەكانی بەڕوو
مەودا میدیا-

داربەڕوو بە خۆڕسک لە ناوچە شاخاویەکانى کوردستاندا هەیە و بۆ گەڵێک چارەسەرى لە کوردەواریدا بەکارهاتووە، جگە لە لایەنە خۆراکیەکەى لە بوارى تەندروستى نوێشدا سوودەکانى سەلمینراون و بە زانست پشتڕاست کراونەتەوە.

جگە لە بەرهەمەکەى لە قەد و گەڵاکانیشى بۆ مەبەستى چارەسەرى سروشتى سوودى لێوەردەگیرێت.

بە گشتى بەڕوو ئەم سوودانە هەیە:

-کولسترۆڵى کەمە و مادەى پۆتاسیۆمى تێدایە کە بۆ ئەو کەسانەى گرفتى میزکردنیان هەیە بەسوودە.

- لەبەر ئەوەى مادەى ریشاڵى زۆرە بۆیە بۆ ئەو کەسانەى کێشەى زۆرخواردنیان هەیە بەسوودە و ئیشتیها کەم دەکاتەوە.

- کۆمەڵیک ڤیتامینى لە گروپی B تێدایە کە بۆ چالاکى کۆئەندامى دەمار بەسوودە.

- بۆ کەسانەى کە تووشی سکچوون بوون بەکاردێت.

- لەبەر ئەوەى بڕێکى زۆر نیشاستەى تێدایە بۆ ئەو کەسانەى کێشیان کەمە پێشنیار دەکریت چونکە یارمەتى زیادبوونى کێش دەدات.

- بۆ ئەو کەسانەى تووشی گرژبوونى ماسولکە بوون خواردنى بەڕوو پێشنیار دەکرێت.

- بۆ دەمارەکان و سوڕى خوێن باشە و ریگرى لە تووشبوون بە نەخۆشی دەوالى دەکات.

-بۆ چارەسەرى نەخۆشى مایەسیریش سوودى لێوەردەگیرێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب